دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەندرا

:: PM:03:27:10/09/2019 ‌
سبەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەی مانگی حوزەیران دابەش دەكرێت و فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە سبەی چوارشەم 11ـی ئەیلوول دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە.


بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد