فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى مسته‌فا سه‌ید قادر و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوو.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وشه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى ئه‌یلوول، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و مسته‌فا سه‌ید قادرى وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه.
مسته‌فا سه‌ید قادر كاندیدى گۆڕان بوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كاندیدى یه‌كێتى بوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
ڕاگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ڕۆژی یه‌کشه‌م ٨/٩/٢٠١٩ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد.
فه‌وزی هه‌ریری
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
10/9/2019