سه‌حه‌ر خودایاری، هانده‌ره‌كه‌ی تۆپی پێ كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانهێشت بچێته ناو یاریگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای یاری بكات و خۆی سووتاند، نه‌تواندرا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا ڕزگاری بێت و گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (10ی ئهیلوول)، ده‌ست به جووڵه‌ی چالاكانی ئێرانی له شاری گه‌نجان كرا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ تووڕه‌یییان ببێته هۆی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌م سه‌حه‌ر خودایاری له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تاران گیانی له‌ده‌ست دا و نه‌تواندرا ڕزگار بكرێ به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه بڵاو كرایه‌وه.
به‌پێی یاسای كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ ته‌ماشاكردنی یارییه وه‌رزشییه‌كان، ژنان بۆیان نییه بچنه ناو یاریگه و ستادیۆمه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش بێزاری لا دروست كردوون و چه‌ندان ڕێگه‌یان به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه بگۆڕێ و بتوانن بچنه یاریگه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ند بێت به بڕیاری خۆی و ئه‌و به‌شداریكردنه به به‌شێك له تێكدانی نه‌ریته‌كان هه‌ژماری ده‌كات.
یه‌كێك له ژنه وه‌رزشدۆسته‌كانی شاری تاران به‌ناوی "سه‌حه‌ر خودایاری" سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌چێته به‌رده‌م دادگه و له‌وێ ئاگر له‌خۆی به‌رده‌دات و به‌و شێوه‌یه به‌په‌له ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت ڕزگاری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر زوو ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌تایبه‌تی وه‌رزشوانان دروست كرد، یه‌كێكیش له‌وانه مه‌سعوود سه‌لیم شوجاعی، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، ڕه‌خنه‌ی توند له سیسته‌می وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێ و ده‌ڵێ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئافره‌ت بۆ ته‌ماشاكردنی یاری له‌ناو ستادیۆمهكان، له ئه‌نجامی بیرێكی چه‌په‌ڵه‌وه دروست بووه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویان كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌حه‌ر گیانی له‌ده‌ست دا، له گۆڕستانی شاری قوم به شێوه‌ی نهێنی و له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی پۆلیسدا نێژراوه، ته‌نانه‌ت خزمه‌كانیشی له‌گه‌ڵی نه‌بوو، ئه‌مه‌ش بۆ خۆپاراستن له هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری.
حكوومه‌تی ئێران هه‌وڵی دا، هه‌واڵی خۆسووتاندنی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 29 ساڵه كه نه‌یده‌ویست ناویشی ئاشكرا بكرێ، هیچ زانیارییه‌كی بڵاو ببێته‌وه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕه‌كانی ئه‌و وڵاته زوو هه‌واڵه‌كه‌یان دزه پێ كرد و له لێدوانێكدا خوشكه‌كه‌ی ده‌ڵێ: ئه‌و یه‌كێكه له هه‌وادارانی تۆپی پێ و هه‌میشه ئاواتی بووه بچێته ناوی یاریگه‌وه، بۆیه دواجار ئه‌و بڕیاره سه‌خته‌ی دا كه بووه‌ته هۆی سووتاندنی زیاتر له 90%ی جه‌سته‌ی و سییه‌كانیشی زیانیان پێ گه‌یشتووه.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی "شه‌هرفاند"ی ئێرانی، پێش ئه‌م ڕووداوه به چه‌ند ڕۆژێك، له یه‌كێك له یارییه‌كانی خوولی تۆپی پێی ئێرانی‌دا، ده‌چێته ناو یاریگه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هاه‌نده‌ری یانه‌كه‌ی ته‌ماشای یارییه‌كه بكات، به‌ڵام له‌وێ پۆلیس ده‌یكاته ده‌ره‌وه و به‌هۆی ئه‌و ناڕازییانه‌ی ده‌ری بڕیوه، چه‌ند ڕۆژێك ده‌گیرێ و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێ. خانه‌واده‌كه‌ی له ڕێی پارێزه‌رێكه‌وه بیانووی ئه‌وه دروست ده‌كه‌ن كه باری ده‌روونیی ته‌واو نییه، هه‌ر بۆیه زووتر ئازاد ده‌بێ.
خوشكه‌كه‌ی ده‌ڵێ، كاتێك زانی به‌هۆی ئه‌م كاره‌یه‌وه ڕه‌نگه ماوه‌ی شه‌ش مانگ له گرتووخانه بیهێڵنه‌وه، باری ده‌روونی تێك چووه و تووشی تووڕه‌بوونێكی زۆر بووه.
ڕۆژی دووی ئهیلوول، له‌سه‌ر دۆسییه‌كه‌ی ده‌چێته دادگه، به‌ڵام له‌وێ دادوه‌ر ئاماده نابێت، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی تووڕه‌ی ده‌كات، بۆیه ده‌به‌یه‌ك به‌نزین به‌خۆیدا ده‌كات و ڕاسته‌وخۆ له به‌رده‌م دادگه ئاگر له‌خۆی به‌رده‌دات و خۆی ده‌سووتێنێ.
میدیاكانی ئێران ده‌ڵێن، پێش ئه‌م ڕووداوه، پۆلیسه‌كانی به‌رده‌م دادگه ده‌یگرن و پێی ده‌ڵێن ده‌بێ جله‌كانی چاك بكات چونكه حیجابی ته‌واو نییه و نابێ به‌و شێوه‌یه به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بسووڕێته‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه، بۆیه گرتوویان و شێوه‌ی به‌رگه‌كه‌یان پێ چاك كردووه، ئینجا هێشتوویانه بچێته ناو دادگه‌وه، كاتێكیش ده‌چێ و ده‌بینێ دادوه‌ر ئاماده نییه، به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێی یاسای كۆماری ئیسلامیی ئێران، هیچ پیاوێك نابێ بۆ ته‌ماشاكردنی یاریی كچاندا بچێته ناو یاریگه و ستادیۆمه‌كانه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هیچ ژنێكیش بۆی نییه هانده‌ری یاریی پیاوان بێت، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێ دیمه‌نی ناو یاریگه‌كان بینراون كه ئافره‌ت خۆیان خستووه‌ته سه‌ر شێوه‌ی پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی به دزیی چاودێریی پۆلیسه‌وه بچنه ناو یاریگه.
مه‌سعوود سه‌لیم شوجاعی، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌ڵێ، قه‌ده‌غه‌كردنی ژنان له ته‌ماشاكردنی یاری له‌ناو یاریگه‌كاندا، ڕێك هه‌مان ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه كه له سه‌ده‌كانی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بووه‌وه، ئه‌مه ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی چه‌په‌ڵ و قێزه‌ونه‌وه و نه‌وه‌كانی داهاتوو تێی ناگه‌ن، چونكه ئه‌م دۆخه ده‌بێ تێپه‌ڕێت.
ئه‌م ڕووداوه له‌كاتێكدایه، یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهانی (فیفا)، په‌ستانی نوێی خستووه‌ته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه 40 ساڵه پێڕه‌و ده‌كرێ و نایه‌ڵن ژنان بچنه یاریگه‌وه.