فیلمی كامیوون كه یه‌كێكه له فیلمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دوێنی له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی حه‌وته‌مین فیلمه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك نمایشكرا، له‌گه‌ڵ نمایش كردنه‌كه‌یدا تووشی ره‌خنه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌شداربووان و بینه‌ران بوو كه باس له نه‌هامه‌تییه‌كانی هاووڵاتییان ده‌كات له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا باس له رۆڵی ئێران له رزگاركردنی لێقه‌وماون و سته‌می كورد به‌رانبه‌ر گه‌لانی تر ده‌كات.
سلێمان موحسین یه‌كێكه له به‌شداربوو و بینه‌رانی نمایشی فیلمی كامیوون به "وشه"ی راگه‌یاند، پێویست بوو فیلمی كامیوون له فێستیڤاڵه‌كه دوور خرابایه‌وه، چونكه یه‌كێكه له فیلمه ئێرانییه‌كان و چه‌ندان ئامانج له پشتی ئه‌و فیلمه هه‌یه و به‌ویست و حه‌زی ئێرانییه‌كان دروست كراوه.
زیاتر گوتی، هه‌موومان ده‌زانین كاتێك كه چه‌كدارانی داعش هاتنه عێراق و سووریا وه‌رزی هاوین بوو، به‌ڵام فیلمه‌كه له‌ناو به‌فر دروست كراوه و وه‌رزی زستانه، كاتێك ئۆتۆمبێلی به‌ناو كامیوونه ئێرانییه‌كه دێت و دوو منداڵی كورد رزگار ده‌كات ئه‌مه مانای وایه ئێرانییه‌كان رزگاركه‌ری كوردبوون له ده‌ست داعش، هه‌روه‌ها له چه‌ند دیمه‌نێكدا نیشانی ده‌دات كه كورد مرۆڤی درنده‌ن و شه‌رانگێزن.
روونیشی كرده‌وه، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی گۆڕینی ئه‌كته‌ره‌كانیشی تێدایه ئه‌مه‌یش ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك كامیوونه‌كه ده‌گاته ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و منداڵه به مێرده‌كه‌ی شاد بكات، به‌ڵام چه‌ندان ناونیشانی هه‌ڵه پێ ده‌درێت و دواتر شوفێری كامیونه‌كه دیسانه‌وه خۆی به خاوه‌نی ئه‌و منداڵ و ژنه نیشان ده‌دات، ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه.
ئه‌و به‌شداربووه‌ی حه‌وته‌مین فیلمه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك راشی گه‌یاند، كه هه‌ڵواسینی وێنه‌ی ئیمام له‌سه‌ر كامیوونه‌كه په‌یامێكی زه‌قی شیعه‌گه‌ری ئێران بووه له عیراق و ئێران، هه‌روه‌ها كاتێك منداڵی ئه‌و ژنه چه‌قۆی خۆی دێنێته ده‌ره‌وه و ویستی شۆفێری كامیوونه‌كه بكوژێ، ئه‌وا ئه‌مه‌ش وا نیشان ده‌دات كه كورد هه‌میشه گه‌لێكی سته‌ماكرن به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رزگار ده‌كه‌ن، بۆیه پێموایه مه‌ڵاقییه‌كی زۆر و هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه فیلمێكی ئێرانی به‌و هه‌ڵه زه‌قانه بهێنرێته ناو حه‌وته‌مین فیلمه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك.
دوێنی فیلمی كامیوون نمایشكرا كه یه‌كێكه له فیلمه درێژه‌كان و ماوه‌ی 110 خووله‌كه، فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی كامبوزا پایتوڤ، هه‌ریه‌كه له تروسكه جووڵا، سه‌عید عه‌گیدخان، توراج ئه‌سلان و نه‌سرین موراد و رولی ئه‌كته‌ر له‌و فیلمه بینیوه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری