دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌م ڕێوڕه‌سمی عاشوورا له شاری كه‌ربه‌لای باشووری عێراق به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ژماره‌ی خه‌ڵك و پاڵنان و كه‌وتنی خه‌ڵكی بۆ ژێر ده‌ست و پێی سه‌ردانكه‌ران ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی گیانیان له ده‌ست دا و برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌و ئامارانه‌ی شه‌وی ڕابردوو بڵاوكرانه‌وه، ڕوویان له زیادبوونه و به گوێره‌ی دوا ئامار كه له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ربه‌لاوه كۆكراونه‌ته‌وه، ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشتووه‌ته 31 كوژراو و 100 بریندار.
سه‌یف به‌در
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، 100 بریندار و 31 كوژراو تۆماركراون و 10 له برینداره‌كانیش دۆخی ته‌ندروستیان زۆر ناجێگیره و له حاڵه‌تێكی خراپدان.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی قه‌ره‌بالغی و پاڵنان و كه‌وتنه ژێر ده‌ست و پێی یه‌كتر، 16 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 75ی تریش بریندار بوون، به‌ڵام ژماره‌كه ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دوا ئاماریش ژماره‌ی كۆتایی نییه و پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌یان به‌رزتر ببێته‌وه.