ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ماوه‌ى رابردوودا 12 هێرش كراوه‌ته سه‌ر جبه‌خانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌مه‌ریكایش به عێراقى راگه‌یاندووه، هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراون.
عه‌بدولخالق عه‌زاوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ى ئه‌یلوول له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه، لیژنه‌ى حكوومه‌تى عێراق بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و هێرشانه‌ى كراونه‌ته سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى كاره‌كانى ته‌واو كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، ژماره‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى كراونه‌ته سه‌ر بنكه و جبه‌خانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى 12 هێرشن و پێنج سه‌ربازگه‌ی حه‌شدى شه‌عبى له‌م هێرشانه بۆردمان كراون.
هه‌روه‌ها ئاشكرایشى ده‌كات هێرشه‌كان به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجام دراون.
له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ى كه له پشت هێرشه‌كان بووه، عه‌زاوى ده‌ڵێ "لایه‌نى ئه‌مه‌ریكى به حكوومه‌تى عێراقى راگه‌یاندووه ئه‌م هێرشانه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراون".
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه و سه‌ربازگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، په‌رله‌مانتاره‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه هێرشه‌كان له‌وه زیاتره كه راگه‌یانراون، به‌ڵام عێراق پێشتر راى نه‌گه‌یاندووه.