بەهۆی شەڕی دوو هاوڕێ‌ كەسێك گیانی لە دەست دا

:: PM:01:42:11/09/2019 ‌
دوو كارمەندی پاككەرەوەی هەڵەبجە دەبێتە دەمەقاڵێیان و بەو هۆیەوە یەكیان بە چەقۆ دەكوژرێت و بكوژەكەش دەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئەیلوول، بەرزان عوسمان گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە هەڵەبجە بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان دوو كارمەندی پاككەرەوە، یەكێك لە كارمەندەكان ئەویتری بەچەقۆ كوشت.

ئاشكرای كرد، ڕووداوەكە لە سەعات 11ـی بەیانی ئەمڕۆ بوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو كارمەندی پاككەرەوە لە هەڵەبجە، یەكێك لە كارمەندەكان هاوڕێكەی بە چەقۆ كوشتووە و بكوژەكە ناوی "ش، ع، ه" و كوژراوەكەش ناوی "ه، ح" و كرێكاری كۆمپانیای گارێكس-ن.

ڕوونی كردەوە، كوژراوەكە تەمەنی 32 ساڵە و شوێنەواری دوو چەقۆ بەجەستەیەوە دیارە. لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە و ەبكوژەكەش لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە.

كوشتن و خۆكوشتن لە ماوەی مانگی ڕابردوو زیادی كردووە و بەرپرسانی پۆلیسیش هۆكارەكەی بەهۆی هەڵگرتنی چەك و چەقۆی بێ‌ مۆڵەت لەلایەن هەرزەكار و هاووڵاتییانەوە.

هەڵەبجە/ شەفیق بانیشاری


وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌