وێڕاى ئه‌وه‌ى 18 ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كانى 11 سێپتێمبه‌ر تێده‌په‌ڕیت، كه‌چى تا ئێسته تۆمه‌تبارانى سه‌ره‌كى ئه‌م رووداوه دادگایى نه‌كراون و ناسنامه‌ى ته‌واوى قوربانییانیش دیار نه‌كراوه. هه‌رچه‌نده دواى ئه‌م رووداوه ئه‌مه‌ریكا جه‌نگى له دژى تیرۆر راگه‌یاندووه، كه‌چى ژماره‌ى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان زیادى كردووه.
له رۆژى 11 ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌رى ساڵى 2001 گرووپێكى تیرۆریستى چوار فڕۆكه‌ى ئه‌مه‌ریكییان رفاند و دواتر فڕۆكه‌كانیان كێشه به تاوه‌رى بازرگانى دنیا و وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌نجامدا سێ هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌م رووداوه به‌رووداوێكى گرنگ داده‌نرێت له مێژووى ئه‌مه‌ریكا و دنیا، چونكه له‌دواى رووداوه‌كه ئه‌مه‌ریكا جه‌نگى دژ به تیرۆرى له سه‌رانسه‌رى دنیا راگه‌یاند، ئه‌و جه‌نگه تا ئێسته به‌رده‌وامى هه‌یه.
هه‌موو ساڵێك له ساڵوه‌گه‌ڕى ئه‌م رووداوه چاودێرانى سیاسى و توێژه‌ره‌وان و میدیاكانى دنیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ره‌هه‌نده‌كانى ئه‌م رووداوه بخوێننه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى دواى رووداوى 11ى سێپتێمبه‌ر بكه‌ن.
له‌ڕووى مرۆییه‌وه، ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆر له قوربانییانى رووداوه‌كه ماوه‌ته‌وه كه ناسنامه‌یان دیار نه‌كراوه. ماڵپه‌ڕى
CNN باس له‌وه ده‌كات ئه‌مڕۆ یه‌كێك له قوربانییه‌كانى 11 سێپتێمبه‌ر نێژراوه، چونكه دواى هه‌شت ساڵ له رووداوه‌كه توانراوه ناسنامه‌كه‌ى بناسرێته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، پزیشكى داد له ئه‌مه‌ریكا له مانگى ته‌مووزى رابردوو ئاشكراى كردووه، دواى تێپه‌ڕبوونى 18 ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كه، تا ئێسته ته‌نیا ناسنامه‌ى 60% قوربانییانى رووداوه‌كه ناسراونه‌ته‌وه كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و 735 كه‌سه و نزیكه‌ى 40% نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی تاوانبارانیش هه‌رچه‌نده رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى له ناو ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانیان ئه‌نجام داوه 19 كه‌س بوون. له كۆتایى مانگى رابردووى ئه‌مساڵ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند له مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2021 پێنج كه‌س له تۆمه‌تبارانى هێرشه‌كه‌ى 11 سێپتێمبه‌ر دادگایى ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه خالید شێخه كه به تاوانبارى سه‌ره‌كى و پیلانگێڕى رووداوه‌كه داده‌نرێت.
ئه‌و كاتیش 20 ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كه تێپه‌ڕیوه و تا ئێسته‌یش له‌ڕووى یاساییه‌وه هیچ دادگاییه‌كى رووداوه‌كه نه‌كراوه.
ئه‌مه‌ریكا دواى رووداوى سێپتێمبه‌ر جه‌نگێكى له دژى تیرۆر راگه‌یاند، گۆڕه‌پانى ئه‌م جه‌نگه‌یش به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كه‌وته عێراق و ئه‌فغانستان. ئه‌م شه‌ڕانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌م وڵاته ئه‌نجامى داوه تا ئێسته‌یش لێكه‌وته‌ى تر‌ى هه‌یه و نابڕێنه‌وه. له‌لایه‌كى تریشه‌وه وه‌ك چاودێرانى سیاسى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌و كاته‌ى جه‌نگى تیرۆر هه‌ڵگیرسا دوو رێكخراوى تیرۆریستى به‌ناوبانگ هه‌بوون ئه‌وانیش قاعیده و تاڵیبان بوون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگه‌كه چه‌ندان گرووپى تر‌ى تیرۆریستى ده‌ركه‌وتوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ئاستى دڕه‌نده‌یى ئه‌وان له‌م دوو رێكخراوه زیاتره، بۆ نموونه رێكخراوى تیرۆریستى داعش، بۆكۆ حه‌رام، نوسڕه، تاڵیبانى ئه‌فغاتستان و چه‌ندانى تر.
جگه له‌مه‌یش له چه‌ندان شوێنى تر بۆ نموونه ئه‌فریقا هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه تیرۆریستییه‌كان زیادى كردووه و رۆژ له دواى رۆژیش زیاتر ده‌بێت. بۆیه ئه‌مه‌ریكا جیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌یدانى بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، سزاى دارایی زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و گرووپ و لایه‌نانه بسه‌پێنێ كه سه‌ر به رێكخراوه توندڕه‌و و تیرۆریسته‌كانن.
له ساڵوه‌گه‌رى رووداوه‌كه‌ى 11ى سێپتێمبه‌ر دوێنێ وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به هاوكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر 20 كه‌س و رێكخراو سه‌پاند. وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و سزایانه ژماره‌یه‌كى زۆر له تیرۆریستان و لایه‌نگرانیان ده‌كاته ئامانج.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه ئه‌و كه‌سانه سه‌ر به رێكخراوه‌كانى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى و سوپاى پاسدارانى ئێران و رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده و داعشن. ئامانجى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه ئه‌م رێكخراوانه ده‌ستیان به سیستمى دارایى دنیا نه‌گات و لێى سوودمه‌ند نه‌بن.
مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه له‌سه‌ر بابه‌تى سزادانه‌كه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ستیڤن مینۆشینى وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ساز كردبوو، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه رێكاره‌كانى دۆناڵد تره‌مپ ده‌رفه‌تى زیاتر به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، سه‌رانى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بكه‌نه ئامانج و باسى له‌وه‌یش كرد سزاكانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مجاره ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه مه‌شق به تیرۆریستان ده‌كه‌ن.