ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ى ئهیلوول، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه .
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌كه، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی فیدراڵ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه رۆژی هه‌شتى ئهیلوول له هه‌ولێر به‌سترا خسته‌ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕكردنی زانیاری سه‌باره‌ت به پرسی بودجه و به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تای ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بودجه‌ی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، هه‌روه‌ها بانگهێشتی لیژنه‌كانی ( دارایی، نه‌وت وگاز، یاسایی) له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بۆ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه كه ڕۆژی پێنجشه‌م 2019/9/12 شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه بۆ خستنه‌ڕووی داتا و زانیاریی پێویست له باره‌ی گفتوگۆی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پلاندانان راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری له عێراق پێشكه‌ش كرد كه بڕیاره ساڵی 2020 ئه‌نجام بدرێت. وه‌زیری پلاندانان تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبهێرێت بۆ هه‌لسه‌نگاندنی پڕۆژه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانییان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانه‌وه .
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی له باره‌ی میكانیزمی نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باج كرد به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی پێڕه‌وی تایبه‌ت به تیانووسی بازرگانی ( الدفاتر التجاریه)ی په‌سه‌ند كرد كه میكانیزمی نوێ له خۆده‌گرێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باج.