كۆمپانیای ئه‌پڵ له ئیڤێنتی 10ی ئه‌یلوولدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئاشكرا كردووه كه یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه ئایفۆن 11یه به‌چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز كه سه‌تان تایبه‌تمه‌ندی بۆ داناوه.
ماڵپه‌ڕی "
techradar" تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا نوێترین ئیڤێنتی رێكخست بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌گه‌ڵ نمایشكردنی چه‌ندان "كاتژمێری زیره‌ك، لاپ‌تۆپ و ئایپاد" كۆمپانیاكه دوو جۆر ئایفۆنی نمایش كرد كه سه‌رسوڕهێنه‌رن و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه.
ئایفۆنه نوێیه‌كان دوو جۆرن ئایفۆن 11 و ئایفۆن 11 پرۆ، هه‌روه‌ها ئایفۆن 11 پرۆ دوو قه‌باره‌ی هه‌یه یه‌كه‌میان "ئایفۆن 11 پرۆ كه بچووكه و ئایفۆن 11 پرۆ پله‌س كه گه‌وره‌یه"، جگه له‌وه‌یش ئایفۆن 11ی ئاسایی نرخه‌كه‌ی 699 دۆلاره و ئایفۆن 11 پرۆ 999 دۆلاره و ئایفۆن 11 پرۆ پله‌س هه‌زار و 99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ئایفۆن 11 به پێنج ره‌نگ دێت، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بۆ ئایفۆن 11 زیاد ده‌كرێ، ئه‌وه‌یه كه سپۆنسه‌ری یاریكردنی بۆ زیاد كراوه به‌ناوی "ئاركهید" كه له‌گه‌ڵ ئای ئۆ ئێس 13 دا دابین ده‌كرێت له‌ناو ئاپ ستۆردا، جگه له‌وه‌یش شاشه‌كه‌ی 6.1 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 4k یه، ئه‌مه‌یش زیاتر جوانی به دیزاینه‌كه‌ی داوه، ئایفۆن 11 ناوازهییهكهی له‌وه‌دایه خاوه‌ن به‌هێزترین پرۆسێسه‌ره كه ئه‌ی 13 بایۆنیک و له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می دنیایه بۆ خێرایی و باشی.
له‌ڕووی كامێراشه‌وه ئایفۆن 11 دوو كامێرایه و ئایفۆن 11 پرۆ سێ كامێرایه، كه هه‌ریه‌كه‌یان 12 مێگاپێكسڵن و سیستمی "واید و ئۆڵترا واید و تێلێفۆتۆ"ی بۆ زیاد كراوه، واید و ئۆڵترا واید له ئایفۆن 11 دا هه‌یه و سیستمێكی زۆر ناوازه‌یه بۆ وێنه گرتن و ئایفۆن 11 پرۆیش تێلێفۆتۆی بۆ زیاد كراوه كه ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرێت و به سه‌تان سیستمی جوانكردنی وێنه‌ی تێدایه و هه‌موو وێنه‌كانیش 4Kین.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.