بۆ به‌شداری له پانێلی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له شاری به‌یرووت، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی لبنان ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (11ی ئه‌یلوول) قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمه‌ریکی لە شاری بیروت ده‌گاته پایته‌ختی لبنان.
سەمیر ھەورامی گوتەبێژی فه‌رمیی جێگری سەرۆک وەزیران رای گەیاند، بڕیارە لەو دیدارەدا گوتارێک سەبارەت بە ئاڵنگارییه‌كانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و عێراق لەرووی ته‌ناهی و ئابووری و گۆڕانکاریی ناوچەکە بەگشتی پێشکەش بکات.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ھەر لەمیانی سەردانەکەیدا جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، له‌به‌ر به‌هۆى ئه‌و گه‌شته‌ى بۆ لبنان، قوباد تاڵه‌بانى نه‌یتوانیوه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه بكات.