سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا، گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی نه‌وت و ناوچه جێناكۆكه‌كان و گرنگییان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و دیالۆگی ته‌كنیكیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م (11ی ئه‌یلوول) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له برایان مەکفیتێرز جێگری نوێی سەرۆکی نێردەی ئەمەریکا لە عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
هه‌ردوولا پێوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی نه‌وت و ناوچه جێناكۆكه‌كان و گرنگییان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و دیالۆگی ته‌كنیكیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان گفتوگۆ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، مەکفیتێرز خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه جیاكانی عێراق و هه‌ماهه‌نگیی به‌غدا و هه‌ولێر له بواری ئاسایش‌دا.
هه‌ردوولا دۆخی ئێستایان هه‌ڵسه‌نگاند و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌ردوولا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه و شانده‌كان سه‌ردانی یه‌كترییان كردووه، هه‌روه‌ها چڕكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌وڵه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه به پێویست و گرنگ زانی.