ترەمپ بۆ تاڵیبان: هێرشێكتان دەكەینە سەر لە هەموو ئەو هێرشانە بەهێزتر بێت كە كردوومانە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا.. لە كاتی گوتاردان بە بۆنەی 18 ساڵەی هێرشەكەی 11ـی سێپتێمبەر
:: PM:08:25:11/09/2019 ‌
لە ساڵیادی 11ـی سێپتێمبەر و دوای چەند رۆژێك بەسەر هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتن و كۆتایی هێنان بە دانووستاندن لەگەڵ تاڵیبان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەڵێنی هێرشێكی زۆر گەورە بۆ سەر بزووتنەوەی تاڵیبان دەدات كە پێشتر وەها هێرشێكیان نەكردبێتە سەر ئەو بزووتنەوەیە.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئەیلوول، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە گوتارێكدا بە بۆنەی 18ـەمین ساڵیادی هێرشە تیرۆریستییەكەی 11تی سێپتێمبەر، هۆشداری دایە بزووتنەوەی تاڵیبان كە هێرشێكی سەربازی زۆر گەورە دەكاتە سەر بزووتنەوەكە، هێمای بۆ ئەوە كرد كە ئەوەی دەگوترێ كە هێرشێكی سەربازی ئەمەریكی كە پێشتر وێنای نەبووە كراوەتە سەر بزووتنەوەی تاڵیبان، ئەوە بەردەوام دەبێت.

ئەو هەڕەشەی هێرشی سەربازییە بۆ سەر تاڵیبان لە كاتێكدایە تەنیا پێنج رۆژ بەسەر هەڵوەشاندنەوەی دانوستاندن لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان تێدەپەڕێ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكاش بە تەواوەتی گفتوگۆكانی لەگەڵ تاڵیبان هەڵوەشاندنەوە و رای گەیاند پێشوازی لە سەرۆكی ئەفغانستان و شاندی تاڵیبان لە كامپ دێڤد ناكات، دوای ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خۆی لە كوشتنی سەربازێكی ئەمەریكی راگەیاند.
 
دۆناڵد ترەمپ گوتی "لە چوار رۆژی رابردوودا هێزەكانمان لە ئەفغانستان زۆر بە توندتر لە پێشتر هێرشیان كردۆتە سەر دوژمنمان، ئەمەش بەردەوام دەبێت".


وشە - فه‌رمان سادق