له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی دیارییكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین و جیابوونه‌وه له ئیسپانیا، به سه‌دان هه‌زار له هاووڵاتییانی
كه‌ته‌لۆنی له شاری به‌رشلۆنه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2017یان ده‌كرد.
ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه پارته سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنیان له پرۆسه‌كه و مانه‌وه‌یان به به‌هێزی، به‌ڵام به پلانی مه‌درید ناكۆكی له نێوانیان دروست بووه، بۆیه سه‌رجه‌میان پشتیوانی ئه‌و گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌یان نه‌كرد، ئه‌مه‌یش وایكردبوو كه ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له چاو گردبوونه‌وه‌كانی تر كه‌متر ده‌ربكه‌وێت.
پۆلیسی فیدرالی ئیسپانیا بڵاوی كرده‌وه كه زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س به‌شداری خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌كه‌یان كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ژماره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته له ملیۆنێك كه‌س كه‌متر نه‌بووه.
ئه‌لیزیندا بالوزی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی كه‌ته‌لۆنیا كه ڕێكخه‌ری خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌كه بوون، دووپاتی كرده‌وه كه گرفته‌كه ناكۆكی ناوخۆیی نییه، به‌ڵكوو گردبوونه‌وه و خۆپێشاندان به به‌راورد به ماوه‌ی ڕابردوو زۆر قورس‌تر بووه و ئیسپانیا كۆت و به‌ندی زۆری داناوه، بۆیه خه‌ڵك جۆرێك له ترسیان لێ نیشتووه و وه‌كو پێشوو به‌شداری گردبوونه‌وه‌كان ناكه‌ن.