به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له كارمه‌نده بیانییه‌كانى كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى جنیۆ به كرێكاران ده‌دات، كرێكاره‌كان مان ده‌گرن و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه 220 كه‌س ده‌گیرێن.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كرێكارانى كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى كه عێراقین مانیان گرتووه و ناڕه‌زاییان له‌دژى كۆمپانیاكه ده‌ربڕیوه، بۆیه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه راگیراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو كۆمپانیاكه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى بیانى فه‌رمانبه‌ر و كرێكاره عێراقییه‌كان تووشى سووكایه‌تى ده‌بنه‌وه و دواجاریش یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره به‌ریتانییه‌كان جنێوى به دایكى عێراقییه‌كان داوه.
بۆیه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر مانیان له‌كاركردن گرتووه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام پۆلیس زۆرینه‌ى راگرتوون و تا ئێسته 220 كه‌س گیراون.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ناوى كۆمپانیاكه و بوارى كاركردنى ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌ڵێ له ناوچه‌ى برجسیه سه‌ر به شارۆكه‌ى زوبێر له رۆژئاواى شارى به‌سره كار ده‌كات و تا ئێسته‌یش به فه‌رمى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق روونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه.