سەرۆک بارزانی و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا کۆبوونەوە

:: PM:02:23:12/09/2019 ‌

سەرۆک بارزانی و شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی تەنگژەی سووریا و هاوكێشە سیاسییەکانیان لەسەر ئاستی سووریا تاوتوێ كرد.

ئەمڕپ پێنجشەم 12ی ئەیلوول، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد كە پێكهاتبوو لە كامیران حاجۆ بەرپرسی پێوەندییەكانی ئەنجوومەن و ئیبراهیم برۆ ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا.

زیاتر روون کراوەتەوە، لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا و هەڵوێستی وڵاتان لەمەڕ تەنگژەی سووریا و هاوكێشە مەیدانی و سیاسییە هەنووكەییەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

دووپات لەوەیش کراوەتەوە، هەر لەو كۆبوونەوەیە ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵوێستی لایەنە كوردییەكانی سووریا و پێوەست بە ڕەوشی گشتیی سووریا و داهاتووی گەلی كورد لەو وڵاتە سەرۆك بارزانی بۆچوون و ئامۆژگارییەكانی خۆی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.



وشە - هیدایه‌ت جان