ھونەرمەند و گۆرانیبێژى ناودارى كورد "ھەڵوێست محه‌مه‌د" له پێگه‌ى تایبه‌تى له یوتیووب نوێترین کلیپی بە ناوی "دۆڕاندمان" بڵاو کردەوە، تا ئێسته 310,583 بینه‌رى هه‌بووه.
ھەڵوێست نوێترین بەرھەمی ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "دۆڕاندمان"، تێکستەکەی لەلایەن ھەڵوێست خۆیەوە نووسراوە، کاری میوزیک و ئەڕێنجمێنتەکەی لەلایەن "عەلی شەریف زادە" بۆ کراوە، لەلایەن "ئیلتان نوری" کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجامدراوە.
ھەڵوێست له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕای گەیاندووه، کە ئەم کلیپەی لە ئاستێکی بەرز و دنیاییدایە، گۆرانییەکەی لەدڵی خۆی و بینەرەکانیەوە نزیکە.
ھەڵوێست محەمەد لەدایکبووی شاری ھەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، كۆلێژى ئه‌ندازیارى ته‌واو كردووه، جگه له گۆرانى ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى فلمى سینه‌مایى په‌یكه‌رى دڵیش بووه.