دایكێكی ڕووسی له ساڵرۆژی 21 ساڵه‌ی له دایكبوونی له‌لایه‌ن منداڵه شه‌ش ساڵییه‌كه‌یه‌وه، تووشی خنكاندن بوو، دوای هه‌شت ڕۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی پێویستن بۆ مانه‌وه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین به‌شێكی خانه‌كانی مێشكی له ده‌ست دا بوو و سه‌ره‌نجام كۆتایی به ژیانی هات.
یولیا شاركو ناوی منداڵه‌كه‌یه و له نێو ئۆتۆمبێل دانیشتبوو، دوای ئه‌وه‌ی دایكی دێته خواره‌وه و ده‌سووڕێته‌وه تا له ئۆتۆمبێل ده‌ری بهێنێت و سه‌ری له په‌نجه‌ره كراوه‌كه ده‌باته ژووره‌وه و كه‌مێك گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام منداڵه‌كه په‌نجه ده‌نێ به دوگمه‌ی داخستنی جامی ئۆتۆمبێله‌كه.
جامه‌كه بۆ خۆی كه‌مێكی كرابووه‌وه و هه‌ر تۆزێك فره‌وانتر بوو له‌وه‌ی سه‌ری دایكی چووبوو ژووره‌وه، بۆیه كاتێك دووگمه‌ی داخستن له‌لایه‌ن منداڵه‌كه‌وه لێدرا، هیچ ده‌رفه‌ت بۆ ژنه‌كه نه‌بوو خۆی ڕزگار بكات و ده‌سبه‌جێ گه‌رووی كه‌وته به‌رجامه‌كه و تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه و دواجار هاوسه‌ره‌كه‌ی هاتوو و جامه‌كه‌ی شكاند، به‌ڵام ژنه‌كه له‌و كاته هۆشی نه‌مابوو و به په‌له گه‌یاندییه نه‌خۆشخانه.
دوای هه‌شت ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی گوندی ستاروی سیلوی ڕووسیا، پزیشكه‌كان نه‌یانتوانی هیچ كارێكی بۆ بكه‌ن و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین له مێشكی به‌شێكی زۆری خانه‌كانی له‌كار كه‌وتوون و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌توانرا ده‌رباز بكرێت.