لە نەخۆشخانەی كۆماری كەركووك منداڵێكی تەمەن پێنج سەعات دەدۆزرێتەوە و هەوڵی خنكاندنیشی دراوە و دەمی پڕكراوە لە پەڕۆ.
ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی كۆماری لە كەركووك منداڵێكی تەمەن یەك ڕۆژە لەناو شوێنی كۆكردنەوە زبڵ و خاشاكی توالێتی نەخۆشخانەكە دۆزراوەتەوە.
ڕوون كراوەتەوە، دوای دەنگێكی كز لەلایەن كارمەندانی پاككەرەوە لە یەكێك لە سەتڵی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك منداڵێكی تەمەن یەك ڕۆژ لە ناو حاویەی زبڵ و خاشاك لە WC كانی نەخۆشخانەی گشتی كەركووك دەدۆزرێتەوە.
ئاشكرا كراوە، دەمی منداڵەكە پڕ لە پارچە پەڕۆ و كلێنس كراوە تا هەناسەی بۆ نەچێت و بخنكێت، ئێستە تیمەكانی پزیشكی سەرقاڵی چارەسەری منداڵەكەن و باری تەندروستی تا ئاستێك ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشكە.
فڕێدانی ئەو منداڵە لە كاتێكدایە پێشتر فڕێدانی منداڵ لە هەرێمی كوردستان هەبوو، بەڵام بەهیچ شێوەیەك فڕێ نەدراوەتەوە تەنەكەی خۆڵ و خاشاك.