هۆكارەكانی دڵەكوتێ لە مرۆڤ

:: PM:08:46:14/09/2019 ‌

تێكڕای لێدانی دڵ بریتییە لە ژمارەی ئەو جارانەی دڵ لێدەدات لە یەك خولەكدا، لە كاتی حەسانەوە ژمارەكە كەمترە بە بەراورد بە كاتی ماندووبوون و ئەرككێشان و ورزشكردن، چونكە لەش پێویستی بە بڕی زیاتری ئۆكسجین هەیە، بۆیە ئەوكاتەی لێدانی دڵ زۆرە دڵەكوتێ دەردەكەوێت.

دڵە كۆتێ حاڵەتێكی مرۆڤ لە كات و تەمەنی جیاواز تووشی دێتەوە و چەندان هۆكاری هەیە كە بەپێی توێژینەوەی نوێ 10 هۆكار هەن دەبنە هۆی دروستبوونی ئەو حاڵەتەوە:

1-نیگەرانی و رارایی.

2-تۆقین و ترس.

3-خەم و خەمۆكی.

4-راهێنانی قورشسی وەرزشی.

5-خواردنەوەی وریاكەرەوەكانی وەك كافایین و نیكۆترین و ئەمڤیتامینەكان و دەرمانی سەرمابوون و كۆخە كە سۆدۆئیفدرینیان تیادایە.

6-تا.

7-گۆڕانكاری هۆڕمۆنی پێوەست بە سووڕی مانگانەی ژن یان دووگیانی یان كۆتاهاتنی سووڕی مانگانە بەیەكجاری.

8-سستی رژێنی دەرەقی.

9-زیادبوونی چالاكی رژێنی دەرەقی.

10هەندێك نەخۆشی دڵ.

بەڵام ئەگەر دڵەكوتێكە ئازاری سنگ و مێروولەكردنی لەش و هەناسەتەنگی و سەرسوڕانی زۆری لەگەڵدا بوو، پێویستە راستەوخۆ سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت كە رەنگە ئاماژە بێت بۆ حاڵەتی مەترسیدار.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل