كزانه‌وه‌ى سنگ ئازارێكه له كاتى هه‌ناسه‌دان و جوڵانى سنگدا دروست ده‌بێت. زۆركات نیشانه‌كانى به كۆكه‌یه‌ك ده‌ست پێده‌كات و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا لینجه مادده‌ى له‌گه‌ڵدایه، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كزانه‌وه‌ى سنگ به‌هۆى هه‌ڵامه‌ته‌وه دروست ده‌بێت و له خواره‌وه چاره‌سه‌ری خێرا و ئاسانی ئه‌و گرفته ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌گه‌ر كزانه‌وه‌ى سنگ نیشانه‌ى نائاسایى جۆراوجۆرى هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به باشتر بكه‌یت، پێویسته سه‌ردانى پزیشك بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركرنى، چه‌ندین رێی سرویشتیش هه‌یه كه كزانه‌وه‌ى سنگ كه‌م ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری ده‌كات،كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ى بڕێكى زۆر ئاو،
كزانه‌وه‌ى سنگ ده‌بێته هۆى كۆبوونه‌وه‌ى بڕێكى زۆر لینجه مادده له ناوپۆشى رێڕه‌وه‌كانى هه‌وا، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م لینجه مادانه كه‌م بكرێته‌وه به خێرایى چاره‌سه‌ر بكرێت، رۆژانه بڕێكى زۆر ئاو بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لینجه مادده‌كان كه‌متر ببنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر چاره‌سه‌رى كۆكه‌كه بكرێت.
دووه‌م: ئاوى گه‌رم به‌كاربهێنه له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و لیمۆ، رێیه‌كى سروشتییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كزانه‌وه‌ى سنگ كوپێك ئاو بكۆڵێنه پاشان كه‌وچكێكى چا ئاوى لیمۆى بۆ زیاد بكه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌نگوین دواتر به گه‌رمى بخۆره‌وه. ئاوى لیمۆ پڕه له ڤیتامین C كه به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات و هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندى هێوركردنه‌وه‌ى هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كى خێرا كزانه‌وه‌ى سنگ چاره‌سه‌ر ده‌كات و هه‌ڵامه‌ت ناهێڵێت.
سێیه‌م: هه‌ڵمژینى هه‌ڵم، هه‌ڵم زۆر باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لینجه مادده‌كانى سنگ، به‌شێوه‌یه‌كى خێرا كزانه‌وه‌ى سنگ چاره‌سه‌ر ده‌كات. كه‌مێك ئاو بكوڵێنه پاشان سه‌رت له‌سه‌ر هه‌ڵمى ئاوه‌كه دابنێ و به خاولیه‌ك سه‌رت داببپۆشه دواتر به هێواشى هه‌ناسه بده. باشتر وایه دوو دڵۆپ زه‌یتى نه‌نعناع به‌كاربهێنیت یان زه‌یته بۆنداره‌كانى تر به‌مشێوه‌یه ئه‌نجامێكى باشتری ده‌بێت.