به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان بڵاوى كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى ئه‌یلوول له شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر به سه‌تان نه‌مام چێندراون و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌كه‌یش هه‌ڵمه‌تى چاندنه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان زیاتر له 100 هه‌زار نه‌مامى جۆرى ده‌دۆنیا و دوو هه‌زار جۆرى مارى له ئه‌مڕۆ به‌یانییه‌وه چێندراون.
ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان ڕوونى كردووته‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه له شه‌قامى مه‌خموور ده‌ست پێ ده‌كات و له ڕۆژانى داهاتوویش به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و شه‌قامه له داهاتوو ده‌بێته یه‌كێك له شه‌قامه سه‌وز و جوانه‌كانى هه‌ولێر.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى سه‌وزای له هه‌ولێر به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ى ڕابردوویش چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكى له‌وشێوه‌یه به‌رێوه‌چوو.