كچە كوردێك بە زمانی ئیسپانی گۆرانی بۆ یەكسانی ژن و پیاو دەڵێت

:: PM:05:50:15/09/2019 ‌
ساندرا كچە گۆرانیبێژێكی كوردە و لە نوێترین كاریدا بە زمانی ئیسپانی گۆرانی بۆ یەكسانی ژن و پیاو دەڵێت و دەریدەخات كە ژنانیش دەتوانن كارە جیاوازەكان ئەنجام بدەن.

ساندرا گۆرانیبێژێكی باشووری كوردستانە و ماوەی چەند ساڵێكە هاتووەتە ناو هونەرەوە و بە زمانە جۆراوجۆرەكان گۆرانی دەڵێت و لە كاری ئەمجارەشیدا بە زمانی ئیسپانی گۆرانیەكەی چڕیووە.

 ساندرا ئەلساندرا سەبارەت بە كلیپە نوێیەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، نوێترین كارم گۆرانیەكی ئیسپانیە، بە ناوی Hola chicos  كارێكی جیاواز لە دوو گۆرانیەكەی پێشووم لە ڕووی كلیپ و كاری موزیك و گوتنەوە، ئەو گۆرانیە پەیامێكە بۆ كوڕان كە كچان ئازا و چالاكن و باوەڕیان بە خۆیان هەیە و كاردەكەن، جیاوازی نێوان پیاو و ژن نیە بۆیە ئێمەش هەین، ئەو گۆرانیە تێكستی areo لە ئەمەریكا نووسیویەتی، ئاوازی taim لە وڵاتی ئەڵمانیا كراوە، میكس و مایسترینگ لەلایەنi wanna be dj ئەنجامدراوە .

ساندرا گوتی، ئەو كلیپە هەر وەك كارەكانی ترم باوكم سپۆنسەری كردووە، تێچووی كلیپەكەی دابین كردووە، چونكە هەمیشە پاڵپشتی كارەكانی من بووە بۆ هونەری گۆرانی گوتن، ئەو گۆرانیەی ئەمجارەم لەلایەن دەرهێنەر و فۆتۆگراف (ڕەوەند جەواد) دەرهێنانی بۆ كراوە بە شێوەیەكی سادە نوێ، كاری وێنەگرتنی لەلایەن عەدنان سالار بۆ كراوە، تەواوی وێنەگرتنی لە وڵاتی ئەڵمانیا وێنەگری بۆ كراوە .


سلێمانی/ ئاریان محەمەد







وشە - سه‌رخێڵ هاشم