كه‌سانى
جگه‌ره‌كێش زیاتر له چوار هه‌زار مادده‌ى كیمیایى هه‌ڵده‌مژن له رێگه‌ى جگه‌ره‌وه، مادده‌ى نیكۆتین خراپترینیانه.نیكۆتین ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئاڵوده‌بوون و پێوه‌ندى هه‌یه به ژه‌ماره‌یه‌كى زۆر نه‌خۆشى له له‌شدا به تایبه‌ت هه‌وكردنی سییه‌كان و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانی جگه‌ره‌كێشانه، پێویسته دوای كێشانی جگه‌ره ئه‌م چوار خۆراكه بخۆن.
یه‌كه‌م: شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ، پرته‌قاڵ توانایى لابردنى مادده‌ى نیكۆتینى هه‌یه، بۆیه پێویسته رۆژانه شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ بخۆنه‌وه به‌تایبه‌ت دوایى كێشانى جگه‌ره، به‌مشێوه‌یه مادده‌ى نیكۆتین كاریگه‌رییه‌كى كه‌مترى ده‌بێت له‌سه‌ر له‌ش و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه ده‌پارێزێت له هه‌وكردن و سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات.
دووه‌م: برۆكلى، ده‌توانرێت مادده‌ى نیكۆتین له له‌ش له‌ناو ده‌بات، چونكه ئه‌م سه‌وزه‌یه برێكى زۆر ڤیتامین B5 و C تێدایه كه وا ده‌كات كاریگه‌ریيه‌كانى جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه كه‌م به‌كاته‌وه.ئه‌م دوو ڤیتامینه زۆر به سوودن و دژه ئۆكسێنه‌رن و ماده‌یی كیمیایی و ژه‌هر له له‌ش ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه.
سێیه‌م: شه‌ربه‌تى گێزه‌ر، مادده‌ى نیكۆتین، له‌گه‌ڵ خوێن به جه‌سته بڵاو ده‌بێته‌وه و ماوه‌ی سێ ڕۆژ بوونی ده‌مێنێت، خواردنی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر وا ده‌كات نیكۆتینی جه‌سته له‌ناو بچێ و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌مێنێ، هه‌رزوو دوای كێشانی جگه‌ره به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به كاریگه‌رییه‌كانی بكات، شه‌ربه‌تی گێزه‌ر كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
چواره‌م: ئاو، ئاو توانای كردنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو مادده زیانبه‌خشه‌كانى هه‌یه له له‌شدا مادده‌ى نیكۆتینیش یه‌كێكه له‌و مادده زیانبه‌خشانه. ئه‌م مادده‌یه به‌خێرایى له ئاودا ده‌توێته‌وه، بۆیه پێویسته رۆژانه هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه به تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جگه‌ره كێشن. بۆ ئه‌وه‌ى سوودێكى زیاترى هه‌بێت ده‌توانیت قاشێك لیمۆى بۆ زیاد بكه‌یت یان پارچه‌یه‌ك شووتى.یان ئاوێته‌ى ئه‌ندامى تێدا بێت وه‌كو ترشه ئه‌مینییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كى خێراتر له‌ش له مادده زیانبه‌خشه‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن.