كۆشكی سپی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ساتی هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كۆگاكانی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه ده‌خه‌نه ڕوو، كه به‌وهۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و كۆگایانه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ په‌كی ده‌كه‌وێت، تا به‌خێرایی چاك بكرێنه‌وه و نه‌وتی لێ هه‌نارده بكرێته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ناوچه‌كه به 19 مووشه‌كی كرۆزی ئه‌مه‌ریكی مام ناوه‌ند بۆردمان كراوه، 17 له‌و مووشه‌كانه زۆر به وردی ئامانجی خۆیان پێكاوه، دووانیشیان له نزیك ئامانجه‌كه‌یان داوه، دوای ئه‌نجامدانیشی میلیشیاكانی حووسی به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده تیرۆریستییه راگه‌یاند.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی
ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه تیمێكی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكی و سعوودی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كۆگاكه ده‌كه‌ن و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و مووشه‌كه‌ی هێرشه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه، له جۆری كرۆزن و ده‌توانن مه‌ودای هه‌زار میل ببڕن، كه‌واته ئه‌مه گومانی دروست كردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه حووسییه‌كان ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه ورد و به‌هێزه بن.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تای لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه، پێشبینی ده‌كرێ یان له عێراق یان له خودی ئێرانه‌وه ئه‌و مووشه‌كانه هه‌ڵدرابن، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌مه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
هێرشه‌كه هه‌نارده‌ی 5.7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی بۆ بازاڕه‌كانی دنیا وه‌ستاند كه ده‌كاته 60% به‌رهه‌می نه‌وتی ڕۆژانه‌ی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه كه ڕۆژانه نۆ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.