فۆڕمی وەرگرتنی شووقە دابەش دەكرێت

:: PM:02:22:16/09/2019 ‌
فۆڕمی وەرگرتنی شووقە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنووری گەرمیان دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئەیلوول، بەپێی ئاگەدارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار هاتووە، سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندنی سنووری پەروەردەكەمان ئاگەدار دەكەینەوە ئەوانەی داوای فۆرمی یەكەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەرانیان كردووە با لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانمان بكەن.

ئاشكرا كراوە، پێویستە ئەو بەڕێوەبەرانە سەردانی بەشی كارگێڕی پەروەردەی كەلار بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران.

دابەشكردنی ئەو فۆڕمە لە كاتێكە ژمارەیەكی زۆری یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێچییان و مامۆستایان دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت كاركردن تێیدا دەستی پێ‌ كردۆتەوە بۆ ئەوەی دابەش بكرێن.



وشە - رامیار جەواد