تادێت بینه‌رى كلیپه پڕ ڕه‌خناوییه‌كه‌ى ماریا زیاتر ده‌بێت و ئێسته له هه‌شت ملیۆن نزیك ده‌بێته‌وه و زۆرترین بینه‌رى تۆمار كردووه له ماوه‌یه‌كى كه‌م له‌ناو هونه‌رمه‌ندانى تر‌ى هاوپیشه‌ى خۆى، به شێك له هه‌وادارانى ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه ماریا سوودمه‌ند بووه له هێرشه‌كانى مه‌لا هه‌لۆ كه له‌سه‌ره‌تاى بۆى كرد، چونكه هیچ كلیپێكى یه‌ك ملیۆن بینه‌رى تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
گۆرانیبێژى ناودارى كورد "ماریا هەورامی" بە ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی ڕیکۆرد دەشکێنێت، تاكو ئێسته لینكى یوتیووبى 7,099,283 بینه‌رى هه‌بووه به‌رده‌میش له زیاد بوونه.
ماریا هەورامی لە چەناڵی یوتیووب لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بینەری ڤیدیۆ کلیپی "دڵەکەم" گەیشتە نزیكه‌ى هه‌شت ملیۆن بینەر، بەمەیش توانی ڕیکۆردی زۆرترین بینەر بشکێنێت لەماوەی مانگێکدا.
ماریا لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام سوپاسی گوێگرانی دەکات بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لە ڤیدیۆ کلیپیەکەی کرا و توانی ڕیکۆرد بشکێنێت.
ماریا کەمال مستەفای تەمەن 29 ساڵ، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی، پێشووتریش ئەندامی گرووپی کیژانی سلێمانی بووە، لەدوای ساڵی 2009 دەستی بە گوتنەوەی گۆرانی کردووە، ئێسته خاوەنی چەند گۆرانی ڤیدیۆ کلیپێکە.