كۆمپانیای هۆندا ئه‌مرۆ له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا نوێترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی نمایش كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خاته بازاڕه‌وه، جیاواز له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی ئه‌م ئۆتۆمبێله دیزاینێكی سه‌رسووڕهێنه‌ری بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ شێوازێكی زۆر ناوازه كه هۆندا ده‌ڵێ، ئه‌م ئۆتۆمبێله هی داهاتووه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بیی هۆندا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆری ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆ داهاتوو دروست كراوه، كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، ئه‌م ئۆتۆمبێله له جۆری "45 EV Concept" كه شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ره.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه كه هه‌موو بۆدییه‌كه‌ی "پلاتینیۆمی سلڤه‌ره" هه‌روه‌ها ناوه‌وه‌ی زۆر فراوان و ناوازه‌یه كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی تێدا به‌كارهێنراوه، وه‌ك "سیسته‌می خۆلێخوڕی، فراوانبوونی ناوه‌وه و درێژبوونی كوشنه‌كان" و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر، ئه‌مه‌یش سه‌رسماتری كردووه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه، چونكه نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ"، كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.