له ڕێی هه‌وڵه‌كانی رامی مه‌خلووفی زاوای ئه‌سه‌د و كوڕی پووری كه ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی ئابووری ئه‌و وڵاته گرتووه، به‌شی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران له ماوه‌ی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌شی له سیریا تێل و ئێم تی ئێن كه دوو گه‌وره كۆمپانیای پێوه‌ندی مۆبایلن ده‌ست خست، دواجار سێیه‌م ئۆفه‌ریشی قۆسته‌وه و ئه‌سه‌د هه‌موو شتێكی بۆ ڕێكخستن.
كۆنتڕۆڵكردنی كه‌رتی مۆبایل و ته‌له‌فۆن و پێوه‌ندییه‌كانی سووریا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر داهاتووی سووریا داده‌نرێ، به‌ڵام رامی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عسی سووریا، هیچ باكی نییه و به‌رده‌وامه له به‌خشینی پشك و به‌ش له كۆمپانیا جیا جیاكان به سوپای پاسدارانی ئێران، به‌شێك له نه‌یارانی ئێران له سووریا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته كه‌رتی پێوه‌ندییه‌كان به هیچ وڵاتێك نه‌درێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانی سووریا له ڕێی تۆڕه‌كانی ته‌له‌فۆن و مۆبایله‌وه له ژێر چاودێری وڵاتانی تره‌وه بێ، ئه‌مه بۆ ئێسته‌یش نه‌بێ بۆ داهاتوو زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر حكوومه‌تی دیمه‌شق.
به‌وهۆیه‌وه ناكۆكی زۆر له نێوان ئه‌سه‌د و مه‌خلووف هه‌یه، به‌ڵام بئه‌سه‌د له‌سه‌رده‌می جه‌نگ زۆر پێویستی به مه‌خلووف بوو، بۆیه نه‌یتوانی هیچ هه‌نگاوێكی له دژ بگرێته‌به‌ر و بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دان مه‌خلووف پلان بۆ كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌سه‌د داده‌نێت و ده‌یه‌وێ به‌ڕه‌كه له ژێر پێی ئه‌سه‌د ده‌ربهێنێت، چونكه له‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌سه‌ر سووریا هه‌یه، ئه‌وه‌ی وه‌ك كێشه ماوه‌ته‌وه، مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌ده، ئه‌ویش ده‌یه‌وێ ئه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆی بقۆزێته‌وه.
مه‌خلووف به‌ر له 2011 و سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌كان، ده‌ستی به‌سه‌ر 60%ی ئابووری سووریا گرتبوو و سه‌دان سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیای سه‌ربه‌خۆی له ناوچه جیا جیاكان كردبووه، له ماوه‌ی ڕابردوویش كه دۆخی سووریا جۆرێك له ئارامی له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كان بینی، پاش له‌ناوبردنی تیرۆریستان، دووباره ده‌ستی به گرێبه‌ست و هه‌وڵه‌كانی كردووه‌ته‌وه، تا ئابووری وڵات به ته‌واوی له ده‌ستی خۆی كۆ بكاته‌وه.
ئه‌و پیاوه كه كه‌مترین ناوی ده‌هێنرێت، به‌ڵام له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان زۆرترین بازرگانی نایاسایی كردووه به تایبه‌ت له بواری نه‌وت و بازرگانی خۆراك، توانیویه‌تی سه‌رمایه‌ی چوار هێنده‌ی پێش ساڵی 2011 و سه‌رده‌می ئارامی سووریا زیاد بكات، هه‌رچه‌نده له ڕووی سیاسییه‌وه خه‌ونی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌م دۆخه خراپه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د تێیدا بوو، توانی له ڕووی ئابووری و دارایی و بازرگانییه‌وه گه‌وره‌ترین پشتیوانی مانه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه بێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كاتێك سه‌رجه‌م ڕێگاكانی بازرگانی به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه داده‌خران، ئه‌و به به‌خشینه‌وه‌ی پاره ده‌یتوانی هه‌رچۆنێك بێ به قاچاغ خۆراك له ئوردن و لبنانه‌وه بگه‌یه‌نێته دیمه‌شق و ناوچه‌كانی تری سووریا، له كه‌لوپه‌لی بیناسازی و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تری ژیان، توانی ڕێگر بێ له هه‌ره‌سی ئابووری سووریا.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌و نه‌بووایه، هه‌رچه‌نده به‌شار ئه‌سه‌د و سوپاكه‌ی توانیان له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان به پشتیوانی ڕووس و ئێرانییه‌كان سه‌ر بكه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئابووری سووریا هه‌ره‌سی بهێنایه و ته‌نگژه‌ی نه‌بوونی خۆراك و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كان له سووریا دروست ببوایه، ئه‌وه زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ڕژیمی ئه‌سه‌د و حكوومه‌ته‌كه‌ی كارێكی زۆر ئه‌سته‌م بوو.
جیا له‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی بازرگانی و ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا دروست كردووه، هاوكات كه‌سی نزیكی سه‌ركرده باڵاكانی سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌دیشی كردووه‌ته هاوبه‌شی خۆی له بازرگانی و دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكان، تا ڕێ له هه‌موو مه‌ترسییه‌ك بگرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌لایه‌ن به‌شاری كوڕی خاڵییه‌وه هه‌وڵی كۆتاییهێنانی ئیمپراتۆرییه ئابوورییه‌كه‌ی بدرێت.
دواجار ئه‌سه‌د ڕامی مه‌خلووفی خسته ژێر نیشته‌جێبوونی زۆره‌ملێ كه جۆرێك بوو له به‌ندكردن، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وریشی كۆ ببنه‌وه دووری خستنه‌وه، گرووپی بوستانی سه‌ربازیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه مه‌خلووف بۆ پشتیوانی هێزه‌كانی حكوومه‌ت دروستی كردبوو و لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ 29 كه‌سایه‌تی نزیك له‌و ده‌ستی پێكرد و سه‌رجه‌م موڵك و ماڵیشی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات، كه ئاماده نه‌بوو پاره بداته حكوومه‌ت، هه‌رچه‌نده داوای لێ كرابوو.
ئێسته كه ئه‌و له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی داماڵراوه و خراوه‌ته ژێر نیشته‌جێبوونی زۆره‌ملێوه، ململانێ و كێبه‌ركێ له‌سه‌ر خاوه‌نداری كردنی ئیمپراتۆریه‌تییه ئابوورییه‌كه‌ی مه‌خلووف به چڕی ده‌ستی پێ كردووه، پێشتر مه‌خلووف پشكی به پاسداران له هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ی پێوه‌ندیكردن دابوو، به‌ڵام ئێسته ئه‌سه‌د پرۆسه‌كه‌ی به ته‌واوی ڕاده‌ستی پاسداران كردووه، دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی به كۆمپانیای ئێم سی ئه‌ی پاسداران دا كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی ستاد و سه‌رمایه‌كه‌ی به 95 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێ و له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا خامنه‌ییه‌وه خاوه‌نداری ده‌كرێ، بڕیاره هێڵی سێیه‌می مۆبایل له سووریا بدمه‌زرێنێت، هاوكات كۆمپانیای دڵنیایی و وێستگه‌ی كاره‌با و به‌نده‌ر و پاڵاوگه‌ی نه‌وت و كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و خواردنه‌وه گازییه‌كان و ده‌یان بواری تر له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی ستاد داگیركراوه.
بۆیه پێشبینی ده‌كرێ، كه پاسداران و كۆمپانیای ستاد ببنه شوێنگره‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تییه ئابوورییه‌كه‌ی رامی
مه‌خلووف، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌سه‌د به بڕیارێك توانی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان و ماڵ و موڵكی مه‌خلووف بخاته‌وه ژێر ڕكێفی حكوومه‌ت و ئه‌ویش بخاته ژێر حوكمی نیشته‌جێبوونی زۆره‌ملێ له چوارچێوه‌یه‌كی دیارییكراو، ئایا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میراتگری مه‌خلووف ده‌كات، كه سوپای پاسدارانه، كه خه‌ریكن سووریا به ته‌واوی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.