پرۆتین یه‌كێكه له باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ى كه یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌دات و خواردنى ده‌بێته هۆى بنیادنانى ماسولكه‌كان. پرۆتین ترشى ئه‌مینى تێدایه كه وه‌كو به‌ردى بناغه‌یه بۆ ماسولكه‌كان و یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى ماسولكه‌كان ده‌دات و گه‌شه‌ى ماسولكه زیاد ده‌كات، به‌ڵام زۆر خواردنی چ كاریگه‌رییه‌كی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؟
بڕ و چه‌ندایه‌تی پرۆتین له له‌ش پێوانه‌ی سوود و زیانی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژانه بڕێكی زۆر پرۆتین بخۆن، ڕه‌نگه له سووده گرنگه‌كانی بێبه‌ش بن و زۆرترین زیانی لێ بكه‌ن، بۆیه شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته 0.8 گرام پرۆتین له یه‌ك كیلۆگرام كێشى له‌ش بوونی هه‌بێت. هه‌موو ئافره‌تێكیش رۆژانه نزیكه‌ى 50 گرام پرۆتینی پێویسته. كاتێك ته‌مه‌ن زیاتر ده‌بێت پێویسته برى پرۆتینه‌كه زیاتر بێت چونكه ماسولكه‌كان پێویستیان به پرۆتینى زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى رۆژانه.
كاتێك برێكى زۆر پرۆتین ده‌چێته له‌شه‌وه له‌شت ته‌نیا ئه‌و بڕه به‌كارده‌هێنێت، پێویسته زیاتر له 30 گرام پرۆتین له ژه‌مێكدا بوونی نه‌بێت. ئه‌م بڕه له پارچه‌یه‌ك سنگى مریشك به‌بێ ئێسك و یان په‌نیر و دووهێلكه 34 گرام پرۆتینى تێدایه.
كاتێك پارچه‌یه‌ك گۆشت ده‌خۆیت هه‌ست به تێربوون و زۆربوونى كالۆرى له‌شت ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر ئامانجت دابه‌زاندنى كێشت بێت، چونكه پرۆتینی ناپێویست له جه‌سته ده‌مێنێته‌وه و به‌شێوه‌ی چه‌وری خه‌زن ده‌كرێ و ده‌بێته كێشی زیاد، له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر به‌كارهێنانى پرۆتین زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسیداره. بۆیه پێویسته به‌پێى راوێژى پزیشك پرۆتین به‌كاربهێنرێت. چونكه هۆكارێكه بۆ نه‌خۆشى گورچیله و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ به‌تایبه‌تى به‌كارهێنانى گۆشته ئاماده‌كراوه‌كان زیانێكى زیاتر به له‌ش ده‌گه‌ینن.
زۆر خواردنى پرۆتین چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات؟
یه‌كه‌م: ده‌بێته هۆى قورس بوونى گه‌ده، زۆر كه‌س كاتێك پرۆتین ده‌خۆن، گه‌ده‌یان قورس ده‌بێ و وه‌ك ته‌نێكى ڕه‌ق هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ دروستبوونی كێشه له گه‌ده و نه‌توانینی هه‌رسكردنی ئه‌و جۆره خۆراكه پڕ پرۆتینه‌ی خواردووته.
دووه‌م: قه‌بزى، خواردنی بڕێكی زۆری پرۆتین كار له سیسته‌مى هه‌رس و ریخۆڵه‌كان ده‌كات و ده‌بێته هۆكارێك بۆ قه‌بزى.كاتێك پارچه‌یه‌ك گۆشتى گه‌وره ده‌خۆیت به‌بێ سه‌وزه‌وات ئه‌وه سیسته‌مى هه‌رس توانایى ده‌ستكه‌وتنى ریشاڵى نابێت، به‌وهۆیه‌وه كردارى هه‌رس هێواش ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبوونى قه‌بزى.
سێیه‌م: كار له كێشى له‌ش ده‌كات، كاتێك بڕێكى زۆر پرۆتین ده‌خورێت له ژه‌مێكدا، له‌ش وه‌كو كاربۆهیدرات به‌كاری ده‌هێنێت به‌تایبه‌تى له‌و كه‌سانه‌دا رووده‌دات كه رێجیم ده‌كه‌ن. بۆیه ده‌بێته ڕێگر له دابه‌زاندنى كێشى له‌ش.
چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بڕێكى زۆر پرۆتین بخون؟
زیانێكى زۆر به گورچیله‌كان ده‌گات و كێشى له‌ش زیاد ده‌بێت و ده‌بێته هۆى تێكدانى ژه‌مه‌كان . بۆیه پێویسته بڕێكى زیاتر ئاو بخورێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نایترۆجینى پرۆتینه‌كه بكرێته ده‌ره‌وه‌ى له‌ش و زیانێكى كه‌متر به له‌ش بگات، گرنگه له ژه‌مى داهاتوودا خۆت له خواردنى پرۆتین بپارێزیت و زیاتر كاربۆهیدراتى ئالۆز و چه‌ورى دروست بخۆیت.