وەزیری تەندروستی لێكۆڵینەوەی دەست پێ‌ كرد

:: AM:11:59:17/09/2019 ‌
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر ئاشكرای دەكات، لەلایەن وەزیری تەندروستییەوە داوای بەدواداچوون كراوە لەسەر دەرزی بەسەرچوو.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی ئەیلوول، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی هاووڵاتییەك دەرزی ماوە بەسەرچووی پێ دراوە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵات، لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵات لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەستی پێ‌ كردووە.

باس لەوەش كراوە، ڕێوشوێنی سەرەتایی گیراوەتە بەر لە بەرانبەر ئەو كەسانەی كەمتەرخەم بوون لەو رووداوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە، لە ئەنجامی كۆتایی لێكۆڵینەوەكانیش روونكردنەوەی پێویست دەدەین بۆ رای گشتی.

ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ نەخۆشێك لەو نەخۆشخانەیە دەرزی بەسەرچووی لێ دراوە و ئەوەیش هێندەی تر تەندروستی تێكچووە.

دەرمانی ماوە بەسەرچوو پێشتر تەنیا لە كۆگاكانی كۆمپانیاكان دەدۆزرایەوە، بەڵام بە بوونی لە نەخۆشخانەكانی حكوومی بووەتە جێی پرسیاری هاووڵاتییان.





وشە - رامیار جەواد