خێزانێكی تورك دوای ئه‌وه‌ی له 2015 گه‌یشتنه
ئه‌ڵمانیا و داوای مافی په‌نابه‌رییان كرد و له چاوپێكه‌وتنی فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ران خۆیان به كوردی ڕۆژئاوای كوردستان تۆمار كرد، دوای سێ ساڵ له لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه توركن، بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه سزای داراییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و دادگایش فه‌رمانی ده‌ركرد كه ده‌سبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی توركیا بكرێنه‌وه.
ئه‌و خێزانه توركه، دوو ناسنامه‌ی ساخته‌ی سووری‌یان ده‌رهێنابوو و خۆیان به كوردی ڕۆژئاوای كوردستان ناساندووه، دوای ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه، داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌ت كراوه‌ته‌وه، دوای سێ ساڵ واده‌ی دادگاییان بۆ گه‌ڕایه‌وه و دوای پشكنینی مۆبایله‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت، كه توركن و هیچ كات له ناوچه كوردییه‌كان نه‌ژیاون.
ئه‌و خێزانه له شارۆكه‌ی مێشیدێی باكوری هه‌رێمی زارلاند نیشته‌جێ كرابوون و ماوه‌ی سێ ساڵ له‌وێ ماونه‌ته‌وه، دوای ئاشكرابوونی ئه‌و ساخته‌كارییه، دادوه‌ر د.سێبه‌ستیان سیپێ فه‌رمانی دا كه 150 یۆرۆ سزا بدرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی درۆیان له‌گه‌ڵ دادگا و سیسته‌می وڵات كردووه، هاوكات ژن و پیاوه‌كه و هه‌ر چوار منداڵه‌كه فه‌رمانی ده‌سبه‌جێ ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌یان بۆ توركیا ده‌ركرا.