هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بڕیار بوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام چه‌ندان جاره واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه دوا ده‌خرێ، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ڕابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه لێك ده‌درێته‌وه كه واشنتن له عه‌بدولمه‌هدی ڕازی نییه، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق و ناوچه‌كه.
به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، خشته‌ی سه‌ردانه‌كانی عه‌بدولمه‌هدی له‌و ماوه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك واشنتن و وڵاتانی تری تێدا نییه، ئه‌و ده‌یه‌وێ به ته‌واوی به خزمه‌تكردنی دۆخی ناوخۆ و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاریییه‌كان خه‌ریك بێت، نه‌ك هه‌ر ڕۆژ له وڵاتێك بێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی عێراق هه‌بێت.
زیاتر گوتی، ئه‌و قسانه‌ی ده‌گوترێ، كه واشنتن ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، چونكه سه‌رۆك وه‌زیران هیچ كات داوایه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشتر له سه‌ره‌تای ساڵ ئه‌و واده‌یه باسی لێوه كرابوو، دواتر بۆ مانگی نیسان/ئه‌پریل دواخرا، دواتریش نه‌خرایه‌وه به‌رباس.
ئه‌و به‌رپرسه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه بۆردمانی كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و جموجۆڵه‌ی دروستبووه ب ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ته‌نگژه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا و هه‌ژموونی هه‌ردوولا به‌سه‌ر عێراق، دابه‌شبوونی سیاسییه‌كانی به‌غدا به‌سه‌ر دوو به‌ره، وایكردووه سه‌رۆك وه‌زیران به ته‌واوی له واشنتن نیگه‌ران بێت، بۆیه كۆشكی سپیش له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه ساردبووه‌ته‌وه.
عه‌لی بدێری په‌رله‌مانتاری ڕه‌وتی حیكمه له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، ئه‌گه‌رێكی زۆره كه سه‌ردانه‌كه به بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵوه‌شێنرا بێته‌وه، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عادل عه‌بدولمه‌هدی ناڕازین.