دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا و پارەكەی بەغدا دەگات

:: PM:02:00:18/09/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت و ڕۆژی یەكشەم پارەكەی بەغدا دەگات.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی چوارشەم مووچەی وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ڕۆژی یەكشەم نووسراو بۆ خەرجكردنی بڕەی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 7088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌