كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی كادیلاك كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا ئۆتۆمبێڵێكی ناوازه‌ی دروست كرد كه دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له به‌هێزترین ئۆتۆمبێله‌كانی كه ساڵی داهاتوو ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" به‌باتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی كادیلاك و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای كادیلاك ڕای گه‌یاند ئێسته كار له‌سه‌ر یه‌كێك له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ناوی "Cadillac CT4" كه ساڵی داهاتوو به جوانترین دیزاین و به‌هێزترین بزوێنه‌ر ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
كۆمپانیاكه له رووی پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ڵێ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كادیلاك شێوازێكی زۆر جوانی هه‌یه و دیزاینێكی ناوازه‌ی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 3.6 لیتر و شه‌ش پستۆنه و چوار تۆربۆی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش هێزێكی زۆری هه‌یه كه ده‌گاته هێزی 335 ئه‌سپ و هه‌شت گێڕی هه‌یه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ی كادیلاك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش و پته‌و و به‌هێز دروست كراوه، نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 35 هه‌زار و 590 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كادیلاك كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله سه‌ر به كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرزه، كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن "هێنری، ویڵیام و لیموێڵ" له ساڵی 1902 دامه‌زراوه، كادیلاك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 50 وڵاتی جیهان ده‌فرۆشێت و زۆرترین فرۆشراوه‌كانی له ولایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دایه. به یه‌كه‌مین كۆمپانیا داده‌نرێت له به‌رزی كوالێتی ئۆتۆمبێل.