پێش زیاتر له 10 ساڵ پیاوێكی سكۆتله‌ندی له‌ڕێی كامێراكه‌یه‌وه وێنه‌یه‌كی رووباری لۆچ نێسی گرت كه تێیدا بوونه‌وه‌ڕێكی زه‌به‌لاحی بینه‌وه و وێنه‌كه بووبه جێگای سه‌رنجی دنیا و وای له زانایان كرد به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره نادیاره و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مه ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتره زانایانی جۆلۆجی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌باره‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ جۆره ئاژه‌ڵێكه و له كوێێ رووباره‌كه‌دا ده‌ژی، دوای ئه‌و ماوه زۆره له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت كه بوونه‌وه‌رێكی زه‌به‌لاحی له‌سه‌ر شێوه‌ی ماری ئه‌ناكۆندا.
ئه‌م ڤیدیۆیه له‌لایه‌ن ئه‌و كامێرایانه‌وه گیراوه كه له‌ناو رووباره‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر دانرابوون و تێیدا ده‌بینرێت كه ئاژه‌لێكی زه‌به‌لاح له‌سه‌ر شێوه‌ی ماری ئه‌ناكۆندا به ته‌نیشت كامێراكه‌دا مه‌له ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووباره‌كه زۆر ئاوه‌كه‌ی لێله به‌شێوه‌یه‌كی باش نابینرێت.
زانایان و توێژه‌ران ئه‌وه‌یشیان گوتوه كه ئه‌م ئاژه‌ڵه ماری ئه‌ناكۆندا نییه، به‌ڵام شێوه‌ی له‌و ده‌كات، جگه له‌وه‌یش تا ئێسته روون نییه چ جۆره ئاژه‌ڵێكه، بۆیه توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.