ئەحمەد خەلیل بەرهەمە نوێیەکەی بڵاو کردەوە

:: PM:09:36:18/09/2019 ‌
هونەرمەندی لاوی شاری سلێمانی ئەحمەد خەلیل، لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لینکی نویترین کلیپی بە ناوی "وای لە حاڵی من" بڵاو کردووەتەوە.

لە کەناڵی تایبەتی کوردماکس لە یوتیووب، کلیپەکەی ئەحمەد خەلیل 60 هەزار بینەری هەبووە، تاکو ئامادە کردنی ئەم هەواڵە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ " ئەحمەد خەلیل" کلیپێکی نوێی بە ناوی "وای لە حاڵی من" بڵاو کردەوە، کەوەک خۆی لەکۆتایی کلیپەکە ئاماژەی پێ کردووە، بەرهەمە تازەکەی لە  لە تێکست و ئاوازی "سەرمەند فواد"ە، لەلایەن "بڕیار فەتاح"وە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

ئەحمەد خەلیل لەدایکبووی ساڵی 1983ی شاری سلێمانییە، لەساڵی 2012 دەستی بەکار هونەری کردووە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندە لاوەکانی شاری سلێمانی.


وشە - محەمەد میران