میدیاكان و سه‌رچاوه‌كان زانیاری وردیان له‌سه‌ر لاپتۆپه نوێكه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڵاوكرده‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌رهه‌می ئه‌مجاره‌ی مایكرۆسۆفت زۆر ناوازه و پێشكه‌وتووه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی تێدایه و هه‌مووان سه‌رسام ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه دزه‌ی كردووه و سه‌رچاوه‌كان به میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیایان ڕاگه‌یاندووه، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به نیازه له داهاتوویه‌كی نزیك لاپتۆپێكی نوێ بخاته بازاڕه‌وه، شاشه‌كه‌ی به كوالێتی OLED ده‌بێ و ده‌توانرێ بچه‌مێنرێته‌وه، له كاتی چه‌ماندنه‌وه‌یشی ده‌توانرێ ته‌نیا كار به نیوه‌ی لاپتۆپه‌كه بكرێ، هاوكات تایبه‌تمه‌ندی له‌مسی هه‌یه و ده‌توانن هاوشێوه‌ی تابڵێت و مۆبایلێكی زیره‌ك به له‌مس به‌كاری بهێنن.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ته‌واوی داهێنان و بیرۆكه گرنگه‌كانی خۆی كه بۆ داهاتوو پلانی بۆ دانابوو له‌و لاپتۆپه خستووه‌ته ڕوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی ده‌چه‌مێنرێته‌وه، هاوشێوه‌ی مۆبایلی گالاكسی فولد، ماده و كانزای به‌هێزی له دروستكردنی به‌كارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی تووشی شكان نه‌بێت.
ئه‌و
لاپتۆپه به سیسته‌می كارپێكردنی ویندۆز لیته كار ده‌كات و كۆمپانیای سامسۆنگیش یارمه‌تی مایكرۆسۆفتی داوه له گه‌شه‌پێدانی، سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌و لاپتۆپه بوونی هه‌یه و به‌شێك له فه‌رمانه‌كان ده‌توانرێ به ئاماژه به لاپتۆپه‌كه بگه‌یه‌نرێن و ئه‌ویش جێبه‌جێی بكات، تا ئێسته‌یش واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كان نه‌خراوه‌ته ڕوو و به فه‌رمی مایكرۆسۆفت زانیاری له‌سه‌ر بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.