بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه تۆڕی ئینته‌رنێتی لاسلكی "وایه‌رلێس" كه به وای فای ناو ده‌برێ، نوێترین ڤێرژنی بخرێته خزمه‌تی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، كه به‌خێراترین نه‌وه‌ی وای فای ده‌بێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازی له نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت، كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ بخرێته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له جیهان.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی نوێ كۆمپانیای وای فای ئهلاینیس، سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی په‌خشكه‌ری ئینته‌رنێت به‌شێوه‌ی وایه‌رلێس، ده‌یه‌وێ له‌م هه‌فته‌یه نه‌وه‌ی شه‌شه‌م "وای فای 6" به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نێت و بیخاته خزمه‌تی مرۆڤ كه ئێسته له زۆربه‌ی دنیا پشت به‌و تۆڕه ده‌به‌ستن بۆ په‌خشكردنی ئینته‌رنێت.
ئه‌و
ڤێرژنه نوێیه ده‌توانێ خێراترین و باشترین سیگناڵ و شه‌پۆلی ئینته‌رنێت بۆ ئامێره‌كانتان ده‌سته‌به‌ر بكات و مه‌ودایه‌كی زۆر فره‌وانتر ببڕێ له په‌خشكردنی ئینته‌رنێت به به‌روارد له‌گه‌ڵ ڤێرژنه‌كانی پێشوو، چونكه ڤێرژنه‌كانی پێشوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ئاسایی ئینته‌رنێتیان په‌خش ده‌كرد، به‌ڵام گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له ئامێری په‌خشكه‌ری وای فای دوور بكه‌ویته‌وه، ئه‌وا هێڵی ئینته‌رنێتت ده‌پچڕا و شه‌پۆله‌كانت پێ نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی به ته‌واوی نیگه‌ران ده‌كرد و ناچار ده‌بوون هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه بنێن.
كێشه‌یه‌كی تری ڤێرژنی پێشوو ئه‌وه بوو، كه تواناكه‌ی سنووردار بوو و نه‌یده‌توانی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به وای فای پێوه‌ست بكرێ، له‌گه‌ڵ زۆربوونی به‌كارهێنه‌ران توانای په‌خشكردنی ئینته‌رنێتیش كه‌متر ده‌بووه‌وه، به‌ڵام له‌و ڤێرژنه نوێیه خێراییه‌كه‌ی زۆر زیاتر كراوه.
شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه وای فای 6 خێراییه‌كه‌ی له‌سه‌رووی ئه‌و خواست و خه‌یاڵه‌وه‌یه كه ئێمه بیرمان لێ ده‌كرده‌وه و ده‌توانێ خزمه‌تێكی گه‌وره به فه‌رمانگه و كۆمپانیاكان و ته‌نانه‌ت ماڵ و باڵه‌خانه‌كانیش بكات، چونكه توانای په‌خشكردنی یه‌كجار زۆرتره له ڤێرژنی پێشوو.