نیشانه‌ى درێژبوونه‌وه یان كشانى پێستی ورگ و ده‌ركه‌وتنى خه‌ت كه جیاوازه له ڕه‌نگى پێست به‌هۆى گه‌شه‌كردنى خێرا یان دووگیان بوونه‌وه دروست ده‌بێت. چونكه پێسته‌كه به خێرایى گه‌شه ده‌كات و شانه‌كان تووشى دڕان ده‌بن له ئه‌نجامدا پێستت دوو ڕه‌نگ ده‌بێت و له‌شێوه‌ى دڕان و خه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م هێلانه زیاتر له سه‌ر گه‌ده یان سمت و ران و باڵ و ته‌نانه‌ت ئه‌ژنۆكان دروست ده‌بن.
ئه‌مانه چه‌ند رێیه‌كى به‌سوودن و كاریگه‌ری خێرایان هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی
كشانی پێستی ورگ.
یه‌كه‌م: سپێنه‌ى هێلكه: هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى پرۆتینه كاتیك بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كشانى پێست به‌كارده‌هێنرێت، ته‌نیا پێویستمان به سپێنه‌ى هێلكه‌كه ده‌بێت ، چونكه بڕێكى باش پرۆتین و ترشى ئه‌مینى تێدایه. دوو سپێنه‌ى هێلكه جیا بكه‌ره‌وه به چه‌تاڵێك باش تێكه‌ڵى بكه، پاشان پێستى سكت به‌ئاو خاوێن بكه‌ره‌وه له رێى فڵچهیهكهوه هه‌موو سكتى پێ چه‌ور بكه كه وشك بووه‌وه به‌ئاو بیشۆ و دواتر زه‌یتى زه‌یتون به‌كاربهێنه بۆ شێداركردنه‌وه‌ى پێسته‌كه و كردارى چاكبوونه‌وه خێراتر ده‌كات.
دووه‌م: جێڵى ئالۆڤێرا، مادده لینجهكهى ئالۆڤێرا به‌شێوه‌یه‌كى خێرا یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى ئه‌و نیشانانه ده‌دات كه له‌سه‌ر پێستى ورگ ده‌رده‌كه‌ون. ئالۆڤێرا تایبه‌تمه‌ندى هێوركردنه‌وه‌ى تێدایه و ئه‌و شانانه چاك ده‌كاته‌وه كه تووشى زیان بوون، پێست نه‌رمتر و لووستر ده‌كات. گهلایهكى ئالۆڤێرا بهێنه و بیكه به چه‌ند به‌شێكى بچووكه‌وه پاشان بیكه ده‌فرێكه‌وه له به‌فرگردا دایبنێ تا سارد ده‌بێت پاش ساردبوونى ئالۆڤێراكه به شێوه‌ى بازنه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى له‌شت بسووڕێنه كه تووشى كشانى ماسولكه‌كان بووه و بۆ ماوه‌ى سه‌عاتێك به‌جێى بهێڵه دواتر خۆت بشۆ به شێوه‌یه‌كى ئاسایى.
سێیه‌م: شه‌كر، ده‌توانرێت به شه‌كرى سپی سروشتى گرفتی كشانى پێست له‌ناو ببرێت، به‌هۆى بوونى تایبه‌تمه‌ندى ئهكسفۆلیاتینگ كه خانه‌ى مردوو له‌ناو ده‌بات له‌سه‌ر رووى پێست و به‌مه‌ش پێست نوێ و به‌هێز ده‌كاته‌وه و یارمه‌تى دروستبوونى خانه‌ی نوێ ده‌دات. كه‌وچكێك شه‌كر له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتى باوى و چه‌ند دڵۆپێك ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵ بكه و پاشان بۆ ئه‌و شوێنه‌ى به‌كاربهێنه كه تووشى كشان بووه، دواتر گه‌رماوێك بكه.
چواره‌م: كه‌پسوولى ڤیتامین E، رێیه‌كى تر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كشانى پێستى ورگ به‌كارهێنانى كه‌پسوولى ڤیتامین Eیه. پێست به‌رده‌وام پێویستى به‌م ڤیتامینه هه‌یه، كاتێك له جه‌سته كه‌م ده‌بێت، ئه‌وا پێست تووشى وشكبوونه‌وه ده‌بێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كهمبوونهیش پێویسته كه‌پسوولی ڤیتامین Eی بخۆن، ده‌توانن به تێكه‌ڵكردنی كه‌پسوولی ئه‌و ڤیتامینه و زه‌یتی زه‌یتوون بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ ئه‌و شوێنه مه‌ساج بكه‌ن كه تووشی كشانی پێست بووه، ئه‌وا به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.