ژانه‌سه‌رى گیرفانه هه‌وایییه‌كان "
جیوب" به‌هۆى هه‌وكردنى گیرفانه ههواییهكانهوه دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئازاره‌كه كه‌مبوو ده‌توانرێت له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. یان به‌كارهێنانى ده‌رمان كه هه‌وكردنى گیرفانه هه‌واییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، له خواره‌وه گرنگترین نیشانه و چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌م گرفته ده‌خه‌ینه ڕوو.
ژانه‌سه‌ری جیوب، هۆكاره‌كه‌ى بۆ هه‌وكردنى گیرفانه هه‌واییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. گیرفانه هه‌واییه‌كان بریتین له تووره‌كه‌ی پڕ هه‌وا ده‌كه‌ونه ئێسكى روومه‌ته‌وه. له چوار به‌ش پێك دێن كه ده‌كه‌ونه روومه‌ت و سه‌ره‌وه‌ى لووت و ناوچه‌وان.سوودى ئه‌م گیرفانه هه‌واییانه له له‌شدا ئه‌وه‌یه كه رێ له نارێكى پله‌ى گه‌رمى له‌ش ده‌گرن و كاسه‌ى سه‌ر سووك ده‌كه‌ن و هۆكارێكه بۆ ده‌نگ به‌رزبوون.
زۆركات ئه‌م گیرفانه هه‌واییانه تووشى هه‌وكردن یان به‌كتریا و هه‌سته‌وه‌رى ده‌بنه‌وه به‌مه‌ش كار له له‌ش ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆكارێك بۆ ژانه‌سه‌ر.
نیشانه‌كانى
زۆر نیشانه هه‌یه بۆ ده‌رخستنى هه‌وكردنى گیرفانه هه‌واییه‌كان. وه‌كو زیادكردنى لینجهماددهى لووت و گیرانى لووت و كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ستى بۆنكردن یان دروستبوونى ئازار له لووتدا به‌تایبه‌تى له‌كاتى كۆكین یان له‌كاتى هه‌وكردنى گیرفانه هه‌واییه‌كان. ژانه‌سه‌ر یه‌كێكه له نیشانه باوه‌كان، جگه له ژانه‌سه‌ر ئه‌م هه‌وكردنه ده‌بێته هۆى دروستبوونى ئازار له ده‌موچاودا به‌تایبه‌تى له ڕوومه‌تدا ئه‌و شوێنه‌ى گیرفانه ههواییهكانى تێدایه ئازاره‌كه زیاتر ده‌بێت له‌كاتى زه‌بر یان كۆكه و نووشتانه‌وه بۆ خواره‌وه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته هۆى هه‌ڵئاوسانى ڕووخسار.
چاره‌سه‌ركردنى
ئه‌گه‌ر هه‌وكردنى گیرفانه ههواییهكانت سووك بوو و ئازارى كه‌متر بوو، ده‌توانرێت له ماڵه‌وه به‌چه‌ند رێیه‌كى ساده چاره‌سه‌رى بكه‌یت. وه‌كو هه‌ڵمژینى هه‌ڵم ئه‌ویش به به‌كارهێنانى ئاوى گه‌رم و پاشان سه‌رت بخه‌ره سه‌ر ئاوه گه‌رمه‌كه تا بتوانیت هه‌موو هه‌ڵمه ئاوه‌كه هه‌ڵبمژیت، ئه‌م هه‌نگاوه گیرفانه هه‌واییه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه. ده‌كرێ به زۆر خواردنه‌وه‌ى شلهیش، به‌هه‌مانشێوه ژانه‌سه‌ری گیرفانه هه‌واییه‌كان "جیوب" كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ژانه‌سه‌ره‌كه‌ت توند بوو، باشتره ده‌رمان به‌كاربهێنیت یان سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت، بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست.