لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەندرێت

:: AM:11:12:19/09/2019 ‌
بڕە پارەكەی بەغدا مانگانە دەینێرێت كەمێك پێش ئێستە گەیشتە هەرێمی كوردستان و تا ڕۆژی پێنجشەم مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئەیلوول، ئەو بڕە پارەیەی مانگانە بەغدا بۆ مووچە دەینرێتە هەرێمی كوردستان گەیشتە بانكەكان و هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە.

رۆژی یەكشەم  مووچەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و ئەوقاف ب.گشتی رەگەزنامەی هەرێم و لیوای نەوت و زێرەڤانی و بەرگری و فەریاكەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

رۆژی دووشەم وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی كارەبا و گواستنەوە و پلاندانان و كشتوكاڵ و دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ و ناوچە كوردستانییەكان و ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی  هەڵبژاردن و دەزگای مین  و وەزارە تی پیشەسازی  و ئاوەدانكردەنەوە و رۆشنبیری و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.


بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد