كۆمپانیای نیسان له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد، ئه‌ویش نیسان پاسفاینده‌ری مۆدێل 2020ـه. ئه‌وه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله‌دا ده‌بینرێت، گۆڕانكارییه‌كی ته‌واوی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌یدا كردووه و بۆدییه‌كه‌یشی گه‌وره‌تر كراوه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نیسان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی پاسفاینده‌ری 2020ی نمایش كرد كه دیزاینه‌كه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك له دنیادا، كۆمپانیای نیسان ئۆتۆمبێلی پاسفاینده‌ری به یه‌كێك له ئۆتۆمبێله زه‌به‌لاحه‌كان هه‌ژمار كردووه، چونكه بۆدییه‌كه‌ی زۆر گه‌وره و ناوازه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله فرۆشی زۆر له هه‌موو دنیا كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رێژه‌یه‌كی زۆر فرۆشراوه، ئه‌مه‌یش وای كرد نوێترین دیزاینی لێ بڵاو بكاته‌وه كه خه‌ڵكی داوایان بچێته سه‌ری.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن هێزی 360 ئه‌سپه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه، به‌ڵام له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی هیچ نه‌گوتراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.