ژمارەیەك پەنابەری عێراقی لە خنكان ڕزگار کران

:: PM:06:59:19/09/2019 ‌
نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە توركیا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "وشە" کەوتووە، ڕای گەیاندووە، لە نزیك ئەده‌نە بەلەمێكی پەنابەران غەرق دەبێت و 39 پەنابەر لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لە خنكان ڕزگار دەكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئەیلوول، ڕۆژە عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکی هەفتانەیدا ڕای گەیاندووە، "ئەمڕۆ لە لەناوچەی ئینەزی سەر بەشاری ئەدرەنە بەلەمێكی پەنابەران غەرق بووە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی توركیاوە 30 كەس لە خنكان ڕزگار كران".

زیاتر ڕوونی كردووەتەوە، هێشتا هیچ ئامارێكی خنكان و بێسەروشوین ڕانەگەندراوە.

دوای جەنگی داعش و ململانێی ناوخۆیی عێراق بەهۆی مەزهەبییە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی عێراق سەردانی تورکیایان کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەرییەتی یا کۆچکردنیان بەشێوەیەکی نایاسایی لەو وڵاتەوە بۆ ئەوروپا بە ڕێگەی دەریایی و وشکانی.


وشە - محەمەد میران