خانمە گۆرانیبێژی ناوداری کورد نازدار جزیری، دوای ئەوەی لە 48 سەعاتی ڕابردوودا نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (ئای لێ مهنجۆلێ) بڵاو كرده‌وه تا ئێستە لینکی یوتیوبی تەنیا 18 هەزار بینەری هەبووە، ئەمەیش لەچاو بینەری بەرهەمەکانی نازدارەوە کەمە.
ئای لێ مهنجۆلێ، یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومی (ده تو وه‌ره) كه له نه‌ورۆزی 2019 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نازدار به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك کاری هونەری چووه ڕۆژئاوای كوردستان، له كاتی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ڤیدیۆی ئه‌و كلیپه گیراوه و له پێگەی تایبەتی خۆی لە یووتیوب بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
هەوادارانی پێیان وایە هۆکاری کەم بینینی کلیپەکەی بۆ نەبوونی سەپسکڕایبی تایبەتی پێگەکەی دەگەڕێتەوە و هەروەها کەمترین ڕێکلامی بۆ بەرهەمە نوێیەکەی کرد.
نازدار، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه، هاوسه‌رگیری كردووه و دایكی كچێكه به ناوی كانی، ئێستە لە کوردستان ناژی.