خانمە گۆرانیبێژی ناوداری کورد، نیان عه‌بدوڵا، بڕیارە به‌مزووانه كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری له سلێمانی ساز بکات، لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تری هاوڕێی شارەکەی، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیان نەداوە.
نیان عه‌بدوڵا له پێگەی تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام پارچه ڤیدیۆیه‌كی خۆی له كاتی پڕۆڤه‌كردن له‌گه‌ڵ گرووپی میوزیك بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌م زووانه كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری له ناو شانۆی ڕۆمانی له هه‌واری شار له سلێمانی ساز ده‌كه‌ن.
زیاتر ڕوونی کردووەتەوە کە "به‌هیوام هه‌مووتان ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بن، به‌م زوانه كات و ڕێككه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرته‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ین".
بەپێی زانیارییەکانی دەست وشە کەوتووە، تێدا هاتووە، کە چەند ڕۆژێكە گرووپی میوزیك و گۆرانیبێژە بەشداربووەكانی ئەو کۆنسێرتە خەریكی خۆ ئامادەكردنن بۆ كۆنسێرتەكە كە بڕیار وایە لە ڕۆژی 27ی ئەیلوول بەڕێوە بچێت.
گۆرانیبێژان (ناسر ڕەزازی، نیان عەبدوڵا، قاسم هەورامی، كەویار، حەمید عوسمان، ئاریان كەریم) بەشداری لە كۆنسێرتەكەدا دەكەن، كۆنسێرتەكە لە پاركی هەواری شار لەناو شانۆی ڕۆمانی پێشكەش دەكرێت.
نیان عه‌بدوڵا خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌یه‌ك به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، كاره هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاند، به‌ڵام ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی باشه و ده‌ستی به ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری كردووه‌ته‌وه.