له سنووری پارێزگای دیاله و له راسته‌رێگه‌ی ئێران بۆ دیاله، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئه‌یلوولی 2019، ته‌رمی ژنێك دۆزرایه‌وه شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌سه‌ریه‌وه بووه.
عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری پۆلیسی دیاله به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ده‌شتایه‌كدا كه راسته‌رێگه‌ی خاكی دیاله بۆ ئێرانه ته‌رمی ژنێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزرایه‌وه.
زیاتر گوتی، ته‌رمی ژنه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری باقووبه بۆ پشكنینی زیاتر هه‌ر چه‌ند فیشه‌ك به‌سه‌ریه‌وه نرابوو، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌ێت كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژراوه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
روونیشی كرده‌وه، دیاره نییه ئه‌و ژنه به‌هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ولادان له‌دابوو نه‌ریتی خیڵ كوژراوه یان كردووه‌ی تیرۆریستیه، بۆیه له لێكۆڵینه‌وه‌داین.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی