كۆمپانیای وه‌ن پله‌سی چینی نوێترین مۆبایلی پێشكه‌وتوو و زیره‌كی خۆی به زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی له مانگی داهاتوو ده‌خاته بازاڕه‌وه، كه به یه‌كێك له هه‌رزانترین و پڕ تایبه‌تمه‌ندترین مۆبایله زیره‌كه‌كانی سه‌رده‌م ناوده‌برێت.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله نوێكه‌ی وه‌ن پله‌س بریتییه له بوونی كامێرایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو كه به توانای 32 مێگا پێكسل وێنه و ڤیدیۆ تۆمار ده‌كات، هاوكات په‌یكه‌ری مۆبایلهكهیش زۆر ته‌نك و جیاوازه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تری مۆبایلی زیره‌ك، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتنی زۆر ئاسان بێ، ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌گرتن و گرتنی سێلفێش زۆر گونجاو و بێ كێشه‌یه.
مۆبایله‌كه ناوی "وه‌ن پله‌س 7 پرۆ"یه و كامێراكه‌ی سێ هاوێنه‌ی هه‌یه به توانای 48، 16،12 مێگا پێكسل وێنه و ڤیدیۆ تۆمار ده‌كه‌ن، پرۆسیسهرهكهیشی له جۆری سناپدراگۆن 855 پله‌سه، كه به پێشكه‌وتووترین پرۆسیسه‌ری مۆبایله زیرهكان له دنیا داده‌نرێ.
هاوكات
پرۆ 7 ده‌توانرێ به تۆڕی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت پێوه‌ست بكرێ و ڕامی 12 و هه‌شت گێگابایتی هه‌یه و توانای هه‌ڵگرتنیشی ده‌گاته 512 گێگابایت و ده‌توانرێ تا دوو تێرابایت تواناكه‌ی زیاتر بكرێ، بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و مۆبایله بخرێته بازاڕه‌وه و نرخه‌كه‌یشی 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت.