به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستڕێژی گولـله له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌یش پشتڕاستیان كرده‌وه و ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی ڕووداوه‌كه ده‌خه‌نه ڕوو.
میدیاكانی لۆكاڵی ئه‌و ناوچه‌یه له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی تویته‌ردا، وێنه‌ی ئۆتۆمبێلی فریاكهویتن "ئه‌مبۆلانس"یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌ستدڕێژی گولـله كراوه و پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ كه‌وتبێته‌وه، هاوكات ڕێژه‌یه‌كی بێشوماری پۆلیسی ئه‌مه‌ریكیش له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه و به وردی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
ڕووداوه‌كه دره‌نگانی شه‌و له شه‌قامی 14ی ناوچه‌ی كۆلۆمبیاهایتس ڕوویداوه كه یه‌كێكه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری واشنتن، هاوكات قوربانییه‌كان به په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌ی هایتس كه نزیكه له شوێنی ڕووداوه‌كه.
تا ئێسته به وردی ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه و جۆری ڕووداوه‌كه پۆلیس هیچ زانیارییه‌كیان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵكوو ڕێوشوێنی توندی ته‌ناهییان له ناوچه‌كه گرتووه‌ته به‌ر و هاتوچۆیشیان قه‌ده‌غه‌كردووه، تیمه‌كانی ئه‌مبۆڵانسیش چه‌ند جارێك هاتوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانیان زۆر بێت.
ئه‌مه‌ریكا چه‌ند ساڵێكه به ده‌ست گرفتی ته‌قه‌كردنی گه‌نجان ده‌ناڵێنێت، كه زۆرجار به‌هۆی بوونی كێشه له قوتابخانه‌كان گه‌نجان چه‌كی باوكیان له ماڵه‌وه ده‌به‌ن و ده‌ست به كوشتنی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌ستڕێژی گولـله له قوتابخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌مه چه‌ند جارێك ڕووی داوه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا یاسای داماڵینی چه‌كی له ماڵه‌كان ده‌ركردووه و هاوكات پرۆژه یاسایه‌كیش هه‌یه بۆ مامۆستایان كه بتوانن چه‌ك هه‌ڵبگرن.