جەلكان و مەمكان بەشەرهاتنەوە

:: AM:10:23:20/09/2019 ‌
شەوی ڕابردوو جارێكی تر شەڕ لە نێوان دانیشتوانی گوندی جەلكان و مەمكانی سەر بە شارەدێی سەنگەسەری دەڤەی پشدەر ڕوویدایەوە.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوول، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە "وشە"ـی راگەیاند، بەداخەوەی شەوی ڕابردوو جارێكی تر شەڕ لە نێوان دانیشتوانی گوندی جەلكان و مەمكان ڕوویدایەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین گوتی، شەوی ڕابردوو بۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی شەڕ لە نێوان ئەو دوو گوندە بوونی هەبووە و هێزە تەناهییەكان دەڤەرەكەش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەڕەكە گەیشتوونەتە شوێنێ رووداوەكە و خوشبەختانە شەڕەكە زیانی گیانی نەبووە.

ئاشكرای كرد، ساڵی رابوردوو لە كاتی كێشەی نێوان ئەو دوو گوندە هاووڵاتییەك و پۆلیسێك كوژران و هێزەكانی پۆلیس زیاتر لە 10 كەسی لەو دوو گوندە گرتووە هەرچەندە ئاشتەوایی لە نێوان هەردوو گوندیش كرا ، بەڵام پێ دەچێت دووبارە ئەو كێشەیە سەر هەڵبداتەوە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 2189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌